Earth 2100

Earth 2100

Download Kurdish Subtitle

Release info

Earth 2100
A Commentary by zanameriwan
پێشبینی داهاتووی زەوی لە ساڵی2100

Tags

other
Published on: 2020-10-18
Downloads: 32
Hearing Impaired: No

Kurdish subtitle preview

The first 200 lines.

لە درێژایی تەمەنمدا، دیومە کە شاری نیۆیۆرک بکەوێتە ڤارێزی تەواوەوە

ڕۆژئاوا پڕ بووە و کاول بووە لەلایەن مێمڵەکانەوە

خاوێن بوونەوەی تاعوون لە سەرانسەری کالیفۆڕنیا

و ڕووداوی دوایی کە ڕووی دا کە هیچ کام لە ئێمە بیرمان نەدەکردەوە

و گۆڕا بۆ پێشبڕکێ لەگەڵ سەردەمدا بۆ فریاکەوتنی داهاتوو

يان تەنانەت بۆ بوونی داهاتوو

ئێستا ساڵی 2100ە و من زیندوو ماوم

بۆ گۆڕانی داهاتوو سەرەتا دەبێت بیری لێ بکەیتەوە

"زەوی ساڵی 2100"

ئێستا دەست پێ دەکات

:ژێرنووس و وەرگێڕان ئەندازیار زانا غەفووری

،ئەم بیرۆکەیە کە ڕەنگە لە درێژایی تەمەنمدا، لە ناو ئەم سەدەیەدا

،شارستانێتی ئێمە دەتوانێت لەگەڵ تێکدانی درۆ بدات !باوڕ پێ نەکراو دیارە

بەڵام بە پێی بیروڕای زانا گەورەکانی جیهان

ئەم ڕووداوە تەنیا دەمەتەقێیەکی زۆر خراپ نییە، بەڵکوو ڕوودانی نزیکە

ئێوارە باش من باب وودڕاڤم

لە دوو کاتژمێری داهاتوودا ئێمە دەتانبەین بۆ گەشتێک لە جیهاندا

کە ڕەنگە لە بۆسەی خۆمان و منداڵەکانماندا بێت

ئیمڕۆ 370,000 منداڵ لە دایک دەبن

و ئێمە ئەو ئیجازەمان بە خۆمان داوە هەتا دانێکی تر بخولقێنین

کەسایەتییەکی خەیاڵی بە ناوی "لووسی" کە لەم سەدەیەدا ڕێنماییکەری ئێمە دەبێت

چیرۆکی ژیانی ئەو پێشگووییەک سەبارەت بە ڕووداوەکانی داهاتوو نییە

بەڵکوو سەبارەت بە ئەو شتانەیە کە ڕەنگە ڕوو بدەن

کاناڵی فیلمی کوردی لە تلێگرام ❤@kurdi_film❤

ئێرە سەردەمێک شارێکی جوان بوو کە ڕووناکی چراکانی لە شەودا کیلۆمەترانێک لەولاترەوە دیار بوو

ئێستا چۆڵە

تاوڕە بەرزەکانی کە سەردەمانێک هێمای هێزی داهێنەری ئێمە بوو

بەڵام ئێستا تەنیا شوێنەوارگەلێکی مێژوویین

ڕەنگە تەنیا هونەرمەندەکان بتوانن تێبگەن کە ئەمجۆرە داهاتووە چ ئەنجامگەلێکی بۆ ئێمە هەیە

و بە ئەگەری زۆرەوە دەکەونە بازنەیەکەوە کە ئیمڕۆ پێی دەڵێین چیرۆکە خەیاڵاوییەکان

بەڵام ئەمە دەتوانێت داهاتوویەکی زۆر نزیک بێت بۆ ئەم هەسارەیە

سەد ساڵ لە ئێستاوە ،ئەگەر نیۆیۆرک چۆڵ کرابێت

من دەتوانم هەندێک بوونەوەری پێشکەوتوو تەسەور بکەم

ڕەنگە مرۆڤەکان, و ڕەنگە ,ماوەرای دونیای خاکی

دەڕوانن بۆ نیۆیۆرک و دەڵێن

ئەو خەڵکە نەزانانە, چۆن چاوەڕوانی دەکرا کە ئەوان لەسەر زەوی زیندوو بمێنن؟

من دەتوانم لە خۆم بپرسم کە چی ڕووی داوە

بەڵام دەبێت لە کوێوە دەست پێ بکەم؟

بە وشکەساڵییەوە؟ , بە قاتی و قڕی؟ یان بە ئافەت و بەڵاوە؟

زۆر پێش ئەمانە دەستی پێکرد

من لە هەموویا ژیاوم

چیرۆکی من ,چیرۆکی هەموانە

چیرۆکی دوایین سەدە

من ڕۆژی دووهەمی ساڵی 2009 لە دایک بووم

شارستانێتی لە بارودۆخێکی خراپدا بوو

ئێمە لە پێشبڕکێیەکدا بووین بۆ داهاتوومان

ئیمڕۆ پێتان دەڵێم کە کێشەگەلێک کە ڕووبەڕووی دەبمەوە ڕاستین

ئەوان هەم زۆرن و هەم ڕاستن

چاوەڕوانی دەکرێت کە دەما هەروا زۆرتر بێت

بوورسی سەهام داشکا

ئاوی سوێری شاری داگلەس تەواو دەبێت

ئێمە ئەم کێشانە بە ئاسانی و لە کاتێکی دیاری کراودا نابینین

قوتابی پۆلی شەش کە گوماناوی بوو بە تووشبوون بە پەتای ئانفۆڵانزاوە لە ڕۆژی چوارشەممەدا چوو بۆ نەخۆشخانە

وزە، کەشوهەوا، خواردن، ڕێژەی خەڵک گوشارە ئابوورییەکان،

هەرکام لەم گوشارگەلە بەشی خۆیان ئاڵۆزی و کێشە چێ دەکەن

بەڵام بەهۆی ئەوەوە که ئەوان خەریکن هاوکات ڕوو دەدەن

بۆ حکوومەتەکانی ئێمە ئەستەم دەبێت کە ڕووبەڕوویان بنەوە

کاتێک دەڕواننە سەدەی داهاتوو هەست دەکەم کە ئامادەیە بۆ ئەوەی پێشم کەوێت

هاتنە سەرەوەی ئاستی ئاو - کەشوهەوای نەگبەتاویی -

10 ساڵ وشکەساڵی - ئەمە ترسێنەرە -

ئەمە شتانێکە کە ئیمڕۆ خەریکن ڕوو دەدەن

ئێستا کاتی هێرشە

دونیا هیچ کاتێک لە بێ باوەڕییەکی ئاوادا نەبووە

ئێمە ڕاهاتبووین هەر شتێکمان بویستایەت بمانبێت و هەر کارێک بمانەوێت بیکەین

هەڵسەنگاندنێک کە من باسی دەکەم ئەمەیە کە بۆ نموونە کەسێک چاو لە حەساوی بانکی خۆی دەکات

و حەوتە دوای حەوتە ئەوان پارەکە دەردێنن و بەو پارانە تام و چێژ لە ژیان دەبەن

ئەگەر عەزیەت بە خۆیان بدەن و چاو لە حەساوەکەیان بکەن

دەبینن کە حەساوی بانکییەکانیان بۆ 900$, 800$, 700$, 600$, دادەبەزێت

و بەو نرخە ئێوە تێ دەگەن کە شەش مانگی دیکە لە ژیانێکی خۆش

ئیتر ژیانێکی خۆش نابێت

ئێمە جۆرێک هەڵسوکەوتمان کردووە کە ئەڵێی سەربەخۆین لە سرووشت و ژینگە

ئێمە سووتەمەنییە فۆسیلییەکانمان سووتاند

ئێمە سەرچاوە وەچە کراوەکانمان زۆرتر لە ئاستی خۆی بەکار هێناوە

بەم بڕوایەوە کە دەتوانین بۆ هەمیشە ئەم کارە درێژە بدەین

خەڵکی خەریکن بۆ قەیرانی ئابووری که ئێستا هەمانە سکاڵا دەکەن

ئێوە هێشتا هیچتان نەدیوە

دەزانن , ئێمە ئەگەر بەم ڕێی خۆکوژییە کە ئێستا تێیدا داین درێژە بدەین

ڕێگەیەک کە ئێمە تێیدا زیندوو ,دەکەینە مردوو و پێی دەڵێین گەشەکردنی ئابووری

ئەمە وەکوو ڕۆژانی باشی ڕابوردوو دەبێت

هەرچەند دونیایەک کە منی تێدا لە دایک بووم خەریک بوو سەرچاوەکانی ئاو، ڕۆن و زەوی تەواو دەکرد

،من بنەماڵەیەکی ئێسک سووکم لە بیرە بنەماڵەیکی گەورە، مێرگێکی سەوز

ئاوێکی زۆر کە نەماندەزانی چی پێ بکەین

دایک و باوکم بەدڵنیاییەوە دەیانزانی کە چی خەریکە ڕوو دەدات

ئێمە ئوتۆمبێلێکی چاکمان هەبوو و ڤەدۆزینمان دەکرد

و ئەمە تەنیا ئێمە نەبووین

مرۆڤە ژیر و داهێنەرەکان لە هەموو شوێنێک بە شێوەیەکی جیددی کاریان لەسەر ڕێگەچارەکان دەکرد

حکوومەتی ئێمە خەریک بوو پارەی خەرجی وزەکانی تر دەکرد

وادیار بوو کە هەر کەسێک خەریکە باخچەی سەوزەواتی خۆی دەچێنێت

ئاشەباییەکان خەریک بوو لە هەموو شوێنێک زۆر دەبوون

خەڵک تازە خەریک بوون تێ دەگەیشتن

بەڵام کات خەریک بوو تەواو دەبوو و سرووشت بەردەوام هەنگاوێک لە پێشی ئێمەوە بوو

گوڵەکان خەریکن خێراتر چرۆ دەکەن

و دارەکان خێراتر گەڵا دەکەن

پەلەوەرەکان خێراتر لە کۆچ کردنیان دەگەڕنەوە

ئەگەر لە دوورەوە دەتانڕوانی بۆ زەوی شتێک کە دەتاندی

جۆرێک جموجووڵی پەنابەری بوو

و جۆرەکان ناوچەکەیان دەگوازنەوە بەرەو باکوور تا بگەنە سەرما

لە باشوور بەرەو باکوور و لە دۆڵەکانەوە بەرەو بەرزی شاخەکان

هەڵبەت کاتێک کە منداڵ بووم بەم شتانەم نەدەزانی

شتێکم نەبوو کە لەگەڵی هەڵسەنگاندن بکەم

من کچێکی بچووک بووم کە دونیا بچووکەکەم فریوی دابووم

هەتا هاوینێک، هەزاران یان ڕەنگە ملیۆنان کولە لە شوێنە نادیارەکانەوە سەریان هەڵدا

ئەوان ناسک و جوان بوون و من دانێکیانم خستە ناو قاپێکەوە

دایکێم گێج ببوو و سەربارەت بەوان لێکۆڵینەوەی دەکرد

ئەوان دەبوایەت لە کووبا بن نەک مەیامەی

زۆر درێژەی نەخایاند کە تێگەیشتم ئەوان هێمای ڕووداوگەلێکن کە بڕیارە ڕوو بدەن

ساڵی 2015یە، شەش ساڵ پێش ئێستا

کە باشترین پلانەکان لە کاتی ڕوودانن

کێڵگەیەکی ناهەمواری لە ئسکاتلەنددا هەیە هێزی زەریاکە ڕاگیر دەکات

شاری ڤاتیکان بەتەواوەتی بە وزەی خۆر ئیش دەکات

و لێرە لە ئامریکادا ئوتۆمبێلەکان خاوێنتر بوونەتەوە و بە کارایی زۆرترەوە ئیش دەکەن

ئێمە هێشتا لەسەر ڕاهاتووییە پێشووەکانین "ڕۆن"

و دۆزینەوەی خەریکە ئەستەمتر و گرانتر دەبێت

لە کەنارەوە بۆ کەنارە

شۆفیرەکان بەدوای ڕێگەچارەیەکەوەن بۆ زۆرکردنی نڕخی گاز لە کالیفۆڕنیادا

ئێمە دەتوانین نرخی ڕۆن دوو ئەوەندە و سێ ئەوندە بکەین کە ئەمە لەدوای هەڵشکانە ئابوورییەکانەوەیە

ئێمە خەریکین ڕۆن تەواو دەکەین و کۆمەڵگایەکمان ، چێ کردووە

و ئێمە پێی دەڵێین شێوازی ژیانی ئەمریکایی

لەسەر ئەم گریمانە کە ڕۆن هەتا ئەبەد زۆر دەمێنێت

بڵاوەکردنی شتانێک کە ئێمە زۆر پێی ڕاهاتووین :وەکوو

,کۆگاپێویستییەکان

و مۆڵەگەورەکان بە پارکینگەلێکی گەورە لە دەوروبەریان

هەموو ئەمانە دەکرا لەبەرئەوەی کە ئێمە بەنزینی هەرزانمان بوو

و تا کاتێک کە نرخی وزە هەر زۆرتر بێت ئێوە دەبینن کە ئەم شوێنانە دەگۆڕدرێن بۆ

شوێنگەلێک کە کەمتر بۆ ژیان خۆشن

یەکەمین جارێک کە ماڵوکۆچمان گواستەوە من شەش ساڵم بوو

زۆرێک لە خەڵکی خەریکی چۆڵ کردنی شار بوون

ئیشگەلێکی نوێ هەبوو و ئێوە ئیتر بۆ هەموو شتێک پێویستتان بە ئوتۆمبێل نەبوو

باوکم بڕیار بوو ئیش لەسەر شەمەندەفەرێکی شاری مەیامەی بکات

و دایکم پێمی گوت کە ئێمە بڕیارە لە بەرزترین نهۆمی ئاپارتمانێکدا ژیان بکەین

ئەو وتی کە بڕیارە دارە خورماکان لە سەرەوە ببینین

,من سەرم سووڕ مابوو و هەروەها تۆزێک ناڕەحەت کە دەمانەویست بچین

,هەروەها کە نرخی نەوت زۆر دەبێت

وەکوو شەپۆلێک لە ناو ئابووری جیاندا .دەچێتە پێشەوە

ئیمڕۆ لە واشنگتۆن خۆپیشاندەرەکان داوای کۆتایی هێنان بە بەرزبوونەوەی نرخی خواردەمەنیان کرد

سیستەمی کشتوکاڵی ئێمە تەواو پەیوەستە بە ڕۆنی هەرزانەوە

ڕێژەی زۆری سووتەمەنی دیزڵ کە لە چاندن و هەڵگرتندا خەرج دەکرێت

و دوایی گواستنەوەی بەرهەمەکان لەم مەودا .زۆر دوورانەدا

هەتا ساڵی 2015 لە ولایەتە یەکگرتووەکان نزیکەی 20 ملیۆن کەس بە ڕێژەی خەڵک زۆر دەبێت

و دوایی دیار دەبێت کە ئەو چ بڵایەکە بۆ سەر ئولگووی مەسرەف و خەرجەکان

مەبەستم ڕێژەی ئەو کەسانەیە کە دەبێت خواردنیان پێ بدەین

وەرنەگێڕاوە -

هەروا کە شێوازی ژیانی ئەمریکییەکان ,ناسەقامگیری زۆرتر دەبێت

ئەوانی دیکەی جیهان هەوڵ دەدەن کە جێ نەمێنن

چینییەکان حەزیان بە ئوتۆمبێلە

و هەڵبەت ئوتۆمبێلی گەورە

14,000 ئوتۆمبێل ڕۆژانە لە شەقامەکانی وڵاتی چیندا هاتوچۆ دەکەن

داهاتەکان بە خێرایی لە زۆر بووندان

خەڵکی خەریکی گۆڕانی ڕژیمی خواردنن بۆ گۆشتی سوور

ئێوە 10 پۆند حبووبات و دانەتان پێویستە بۆ بەدەست هێنانی 1 پۆند گۆشت

هیچ ڕێگەیەکی تر نییە که ئەگەر ئەوانەی تری جیهان وەکوو ئێمە دەست بە خواردنی گۆشت بکەن

ئەگەر هەر کەسێکی جیهان بە ئەندازەی ڕێژەی مامناوەندی ئامریکاییەکان، مەسرەف بکات

سەرچاوەکانی چوار هەسارە پێویست دەبوو هەتا وڵامدەری داخوازییەکانی ئەم ڕێژەیە بێت

که ئەم پرسیارە دروست دەکات

کە گەلۆ دەبێت ئەوانەی تری جیهان کەمتر مەسرەف بکەن یان دەبێت ئێمە کەمتر مەسرەف بکەین؟

هەرچەندە ئەستەمە کە خووی ئامریکاییەکان بگۆڕدرێت

ئێمە لە ئامریکا بەم بڕوایە خوومان گرتووە کە ئێمە بە جۆرگەلێک

پارێزراوین لە سنووردارییەکانی سرووشتەوە و ئەوانی ترن کە زەجر دەکێشن

بەیانی باش، مەیامەی

هاوینی ساڵی 2015 بڕیارە یەکێک لە گەرمترین هاوینەکانی مێژوو بێت

پێشبینی دەکرێت کە دەمای هەوا سێ ئەوەندە بێتەوە

من و دایکم لە ناو ڕیزی بەنزین بووین

ڕیزەکە وردە وردە دەجووڵا

و ئەمە شتێکی نوێ نەبوو

بەڵام ئەمجارە ڕیزەکە هەر نەدەجووڵا

پیاوێک کە لە وێستگەی بەنزینەکەدا ئیشی دەکرد هاتە دەرەوە و هێمایەک بە دەستەیەوە بوو

خەڵکی دەستیان کرد بە هاوار کردن و لە ماشینەکانیان دابەزین

و بەرەو ئەو ڕێ کەوتن

دایکم خێرا ئێمەی لەوێ هێنایە دەرەوە

من ناوچەیەکم لە ژێر چاودێریدا بوو

کە لەم دواییانەدا بەنزین دزەکان زۆر بۆ ئەوێ دەچوون

سەیری بکە، لە ئوتۆمبێلەکەی دادەبەزێت و ڕێک دەچێت بەرەو ئەو ئوتۆمبێلە

وااو

سەیری بکە ڕێک لە ناوەڕاستی ڕۆژی ڕووندا

ئوتۆمبێلەکان خەریکن لە پاڵیانەوە تێپەڕ دەبن بەڵام ئەمانە

خەریکن بەنزین لە ئوتۆمبێلی کەسێکەوە دەردەهێنن

لە وڵامی خۆپیشاندەرەکان بە زۆر بوونی نرخی بەنزین ، بەنزین و خواردن

کۆنگرەی ئیمڕۆ پلانێکی تەئید کرد بۆ بوودجەی تەرحەکان

40 دانە وێستگەی خەڵووزی نوێ لە درێژایی پێنج ساڵی داهاتوودا

وڵات ڕێگەیەکی ئاسانی گرتە پێش

بەرکەمرە(کانگای خەڵووز)کە ڕێگەی دەرباز بوونی ئێمە بوو دیسان بڵاوەی کرد

بەڵام هەرچی خەڵووزی زۆرترمان دەسووتاند هەسارەکەمان زۆرتر گەرم دەبوو

خۆت بفکرە

ئێمە خەریکین کاربۆن و مێتانی زۆرتر

و ئۆکسید نیترۆژنی زۆرتر لە هەوادا بڵاودەکەینەوە

هەموو ڕووداوە خراپەکانی گۆڕانی کەشوهەوا خەریکن دەبنە ڕاستی

و زۆربەی خەڵکی خەریک بوون ژیانی ئاسایی خۆیان تێپەڕ دەکرد

ئەڵێی کە شتێک نەگۆڕاوە

و هەتا کاتێک کە ئێمە قەیرانی شتێکی ترمان هەبێت

وانەزانم کە ئێمە ئەنگیزەی ئەوەمان بێت کە هەستیەنەوە و بڵێین زۆر باشە ئێستا ئیتر دەبێت بگۆڕدرێین

هەندێ کات شۆکێکی گەورە پێویستە هەتا خەڵکی

لەم دۆخە وەستاوەی ئێستایان بهێنێتە دەر

پێی دەڵێن بۆرانی سەدە

هوراکين ليندا" لە ڕێژەی پێنجەمە لە ناو بۆرانەکاندا"

بۆرانە گەورەکان ئاسایی بوون

بەڵام ئەم دانە لەوانی دیکە گەورەتر بوو

و خەریک بوو بەرەو مەیامەی دەچوو

تەواوی ناوچەکانی کەناریی خەریکی چۆڵ بوونن

ئەم بۆرانە دەبێتە هۆی هەرەس کردنی زەوی بڕیارە ئێمە شەپۆلێکی گەورەی بۆران ببینین

دایکم نووژدارێک بوو

Comments

No comments yet. Be the first to leave one.

Keep it about this subtitle — sync, quality, typos.500 characters left