पहली 200 पंक्तियाँ।
دۆکیۆمێنتاری حەوت جیهان یەک هەسارە
وەرگێڕ: ئەندازیار زانا غەفووری
قاڕەیەک لەسەر هەسارەی ئێمە کە
گۆڕانکاریگەلێکی زۆری بەنیسبەت ئەوانی ترەوە هەیە
ئەمریکای باکوور
گشت دیمەنەکانی ئێرە لە ماوەی چەند خولەکدا دەگۆڕدرێت
ژیان دەبێت بۆ بەدەست هێنانی ئەم چرکەیە ئامادە بێت
ئەگەر بە هەڵە بڕوات کارەسات ڕوو دەدات
بەڵام بە تێپەڕ بوونی کات دەتوانێت پاداشتگەلێکی گەورە بە دەست بێنێت
ئێرە وڵاتی دەرفەتەکانە
زۆرتر لە دە ئەوەندەی بریتانیا
ئەمریکای باکوور لە سەرەوە هەتا هێڵی ئیستوا درێژەی هەیە کە تەقریبەن بەشێکە لە جەمسەری باکوور
دەما دەتوانێت لە 50 پلەی سانتیگرادەوە هەتا 40 پلە بێتە خوار سفرەوە
ساردترین ساراکان لە جەمسەری باکووردان
لێرە، لە ناوچەی یووکانی کانادادا زستان زۆر سەرکەشە
زۆرێک لە بوونەوەرەکان بۆ بەرگیری لە خراوترین سەرماکان چوونەتە باشوور
بۆ ئەوانەی کە لە دواترەوەن
ژیان بۆیان ئەستەمترە
گوێ ڕەشی کانادایی
هیچ جۆرێک لە پشیلەکان
جگە لە گوێ ڕەش لەم ناوچەی باکوورەدا ژیان ناکات
بۆ گەڕان بەدوای خواردندا ڕەنگە هەزاران مایل ببڕێت
کەروێشکی جەمسەری
ئەمە دەتوانێت دەرفەتێکی باش بێت
ئەو بنەمای بەسەراچوونی ون کردووە
و ئێستا لە نێوان ئەو و باڵتەکەیدا جۆرێک لق بوونی هەیە
.دیسان لە دەستی دا
.زۆربەی ئنرژییەکەی بە فیڕۆ چوو
...کەروێشکێکی تر
ئەمجار لە شوێنێکی کراوەدا...
.و دۆڕانێکی تر
ئەگەر خێراتر ڕاو نەکات ڕەنگە لە مانگەکانی ئەم زستانەدا دەوام نەهێنێت
بەڵام لە ئەمریکای باکوور
هیچ کات بۆ گۆڕان دوور نییە
مانگی ئاوریل - و میلیاردان تۆن بەفر و سەهۆڵ دەست بە ڕچیان دەکەن
و زۆریک دەرفەتی تازە دێنن
بەشێکی زۆری ئاو بۆ لای باشوور دەڕژێت
دە هەزار چەماو دەلکن پێکەوە
ئاوە بەربووەکان 2000 مایل هەتا خوارووی میسیسیپی دەپێون
ڕێک لە ناودڵی ئەمریکای باکوور
لە لێشاوەکانی تنسی چەمەکان ئامادەی جۆرەکان دەبن
ئەم نێرە خەریکی چێ کردنی گردێکی بەردییە، کە لەودا
ئەگەر بەخت یاری بێت
کاتێک کە لێشاوی چەمەکان خێراتر دەبن کاریان ئەستەمتر دەبێت
دەسپێکێکی باشە بەڵام ڕەقیبەکانیش هەمان کار دەکەن
و تۆزێک لە وردەبەردەکانی ئەویان دەوێت
داگیرکەر ئیتر چووە
و دیسان گەڕاوەتەوە سەر کارەکەی
چەند دانەی کۆتایی پێویستە
و لە کۆتاییدا بە نزیکەی 7000 بەرد
هێلانەکەی تەواو دەبێت
و ڕێک لەسەر کاتی خۆیدا، مێچکەکەیش سەر هەڵ دەدات
بەڵام ئەم گردە تایبەتمەندییەکی تریشی دەوێت
چاڵێک بۆ مێچکەکە کە هێلکەکانی لەوێ دانێت
و بە تۆزێک لەراندنەوەی هێمنی لاشەی خۆی ئەو بۆ شوێنەکەی ئاماژە دەکات بە مێچکەکە
و مێچکەکە هێلەکەکانی دەکات
شوێنێک کە ئەوان لە ڕاوچییەکان و لێشاوەکان لە ئەمانا دەبن
کاری تەواو بوو
هێلکەکان لە شوێنیان دەمێننەوە
و گردەکەی ئەو وردە وردە بەهۆی لێشاوەوە
دەڕووخێت
و ساڵی داهاتوو دەبێت هەموو ئەم کارانە دووبارە بکاتەوە
ئێستا بەهار لە ڕێدایە
ئەمریکای باکوور بە شێوەیەکی سەرسامهێنەر پڕیەتی لە گوڵە کێوییەکان
و زۆرتر لە دە هەزار جۆر لەوان بوونی هەیە
مێشەمریشک لە باشوورەوە هەتا ئێرە هەڵدەفڕێ هەتا ڕینگاڵی گوڵەکان بخوات
لە درێژەی کەنارەی ئەمریکای باکوور گەورەترین هەڵکشان و داکشانی ئاو ڕوو دەدات
هێڵە کەنارەییە لێکپچڕاوەکان ئاو مەجبوور دەکات هەتا هاتنە باریکەکان تەسک کاتەوە
و هەر جار کە هەڵکشان و داکشانی ئاو نامێنێت قەوزە نوێکان دێنە دەرەوە
حەوت هەزار مایلی چوارگۆشە لە هێلەکەنارییەکان زیاد بوو
و تەنیا لە ماوەی دوو کاتژمێردا دۆزرایەوە
ورچێکی ڕەشی مێچکە بە شوێن شتێکی گونجاوەوەیە بۆ بێچووەکانی
و ئەمە یەکەمین گەشتی ئەوانە بۆ کەنارەکان
لە ماوەی چەند کاتژمێردا هەڵکشان و داکشان دەگەڕێتەوە
کەوایە دەبێت ئەوان لەلای دایکیان بن
ئەمەیشە لە شتێکی بەتام
.قرژانگ
قرژانگە گەورەکان دەتوانن پاروویەکی گەورە و مەترسیدار بن
کەوایە باشتر وایە کە بە بچووکەکانەوە دەست پێ بکەن
لە ماوەی بەهاردا، سێ لەسەر چواری خواردنی ورچەکان لە کەنارەکانەوە بە دەست دێت
و ئێستا...ئەم ماڵباتە تەنیا نییە
.نێرێکی پێ گەیشتوو
ئەو قەبارەی دوو هێندەی ئەوانە و ئەم بنەماڵە لە وڵکەی ئەودان
بە بێچووەکان ئەم ئاگادارییانە دەدا
کاتی ئەوەیە کە لەبەر هێمنایەتییان دەرچن
ورچەکان چاویان لاوازە بەڵام هەستی بۆن کردنیان زۆر چاکە
و نێرکە موزاحمەکانی ناسیوە
و ڕێک دەزانێت کە لەسەر کام دارن
ئەگەر بێچووەکان لەو سەرەوە بمێنن شوێنیان هێمنە
بەڵام ئەوان خەریکن کاتی خواردنیان لە دەست دەدەن
بۆ ئێستا ئەو ڕەزامەنی هەیە هەتا ناوچەکەی خۆی بە جێ بێڵێت
وانەیەکی وریاکەرەوە بۆ داگیرکەرەکان
بنەماڵەکە دەجووڵێت
بۆ ئیمڕۆ دەبێت بێچووەکان خواردنی خۆیان لەگەڵ خۆیان بهێنن
هەڵکشان و داکشانی ئاو دەگەڕێتەوە
و له ماوەی چەند خولەکدا کاتی خواردن هەتا ڕۆژێکی تر تەواو بووە
کاتێک قاڕەکە گەرم دەبێت
لە چەند شەوی تایبەتدا
...کاتێک کە دەما چاکە
دارستانەکانی ئەمریکای باکوور دیمەنێکی جوانیان هەیە
خاڵخاڵۆکە نێرەکان هەڵدەفڕن
پێچەوانەی ناوەکەیان، خاڵخاڵۆکەکان جۆرێک سیسرکن
ڕووناکییەک کە لەلایەن نێرەکانەوە بەرەهەم دەهێنرێت لە بواری ئنرژییەوە کارامەترینە لەسەر زەوی
هەندێ جۆریان بۆ زۆرتر دیتنی پەیامەکەیان
دەست دەکەن بە چاوەقرتێ
ئەگەر مێچکەکە حەزی لەو شتە بێت کە دەیبینێت
ئەویش سیگناڵ دەنێرێت
وادیارە پەیامەکە کاری کردووە
...بەڵام دارستانەکە پڕ بووە لە داوگەلێکی لکێنەر
کە لەلایەن جاڵجاڵۆکە بازنەدوورەکانەوە بەدی هێنراوە...
خاڵخاڵۆکە تەنانەت لە کاتی مردنیشدا دەدرەوشێتەوە
نێرەکانی تر دوایی بە چاوەقرتێ کردنیان دێنن بەڵام مەترسی نە
تەونۆکەی جاڵجاڵۆکەکە خەریکە پڕ دەبێت
بەڵام هەر خاڵخاڵۆکەیەک کە گیرۆدەی تەونۆکە دەبێت
هەزارانی تر لە داوەکە دووری دەکەن
و ئەم نێرە بەختەوەرە
ئەو جووتێکی دۆزیوەتەوە
و لە درێژایی شەودا
ملیۆنان لەوان پێکەوە جووت دەبن
زۆرتر لە 150 جۆری جیاواز لە خاڵخاڵۆکە لە ئەمریکای باکووردا هەیە
کە هەر جۆرێ بۆ خۆی کۆدێکی تایبەتی هەیە بۆ چاوەقرتێ کردن
کاتێک کە ئەوان جووت دەبن ئیتر مێچکەکان هێلکەکانیان لەسەر زەوی دادەنێن
و ئەوانەی کە هیچ جووتێکیان نەدۆزیوەتەوە
دەرفەتەکەیان لە دەست داوە
باران تۆزێک دەگاتە ناوەندی قاڕەکە
و هەتا یەک ملیۆن مایلی دووجا، هیچ دارێک دیار نییە
زۆربەی ئەو بوونەوەرانەی کە لێرە ژیان بەسەر دەبەن زۆربەی کاتەکانیان لە ژێر زەویدان
سەگی سارایی - جۆرێک سمۆرەی گەورەن کە لە کونادا دەژین
پاسەوانەکان خەریکی ڕوانینن
و ئەم دەمە لە ساڵدا نەسڵێکی نوێ بۆ پارێزگاری بوونی هەیە
ئەم دایکە شەش دانە بێچووی هەیە
بێچووەکان بەردەوام بۆ خواردن دەپاڕێنەوە
هەرچەند کە ئەوان لە دابەش کردنی خواردندا باش نین
بەڵام ئەم مێرگە تەنیا بۆ سەگەساراییەکان نییە
گۆڕهەڵکەنەی ئەمریکی
بێچووەکان هەتا ئێستا ئەوانیان نەدیبوو
و گۆڕهەڵکەنەکان بێچووەکان دەخۆن
شابووی کونانشین
کە ئەویش دەزانێت گۆڕهەڵکەنەکان مەترسیدارن
بێچووگەلێکی زۆرن و نایەوێت کە گۆڕهەڵکەنەکان لە دەوروبەریان بن
لە ئەنجاما، گۆڕهەڵکەنە مل دەدات و ڕادەست دەبێت
ئەو دەچێت هەتا چاو لە شوێنێکی تر بکات
ئەگەر شوێنێک بدۆزێتەوە که لەوەڕەکەی لە خۆی بەرزتر بێت
چانسێکی باشتری هەیە
دایک دەنگی ئاگاداری بەرز دەکاتەوە
هەموو پێگەیشتووەکان ئەم دەنگە باش دەناسن
توانیان چوار بێچوو ببەنە شوێنێکی هێمن
بەڵام دایکیان ئیتر ناوێرێت زۆرتر لەمە لەسەر زەوی بمێنێت
نیوەی بێچووە سەگەساراییەکان هەتا گەورەساڵی زیندوو نامێنن
ڕاوچییەکان تەنیا کێشەیەک نین کە ئاژەڵەکان
لەم سارا بەرفرانەدا ڕووبەڕووی دەبنەوە
هەوای گەرم لە کەنداوی مێکزیک دەچێتە سەرەوە و تەواوی ئەم مێرگانە دەگەڕنەوە
و لەبەرئەوەی کە لێرە کێوێک نییە هەتا بەری بگرێت
ڕووبەڕووی هەوای ساردی جەمسەری باکوور دەبێتەوە
که ئەنجامەکانی سەیرن
کاتێک کە لێشاوی هەوا تێکەڵ دەبێت و دەسووڕێت
ئەوان دەبنە یەکێک لە ترسێنەرترین هێزەکانی سرووشت
.باهۆز(گەردەلوول)
خێرایی سووڕانەوەی ئەم باهۆزانە دەگاتە نزیکەی 300 مایل لە کاتژمێرێکدا
خێراترین بای دونیا
هەر ساڵ زۆرتر لە 1000 گەردەلوول بەدی دێت
ئەم بۆرانە گەورانەی هاوینییە
کە بۆ لای ڕۆژئاوا بڵاوە دەکەن لەلایەن زنجیرەکێوی ڕاکییەوە بەریان پێ دەگیریەت
هەندێ لە لووتکەکان هەتا 4 کیلۆمەتر بەرزن
کەوایە ئەوان لەلای ڕۆژئاواوە زۆرتر لەوان دەمێننەوە
سارا گەورەکانی ئەمریکا لە یەک ملیۆن مایلی دووجا زۆرترن
لێرە، لەلایەن خۆرەوە دەسووتێنرێن، لەلایەن باوە لە نێو دەچن، بەردەکان هەڵدەتەکێنرێن
و شاخەکان وردە وردە، دەبنە زیخ
ئەم کۆڵەکانە تەنیا شوێنی جێماوی ئەم دەشتەبەرزانەن کە سەردەمێک دایناسۆرەکان لەوێ دەگەڕیان
بوونەوەرەکان دەتوانن تۆزێک لێرە زیندوو بمێنن
لە هاویندا، لە هەموو شوێنی ساراکان
گەرما نەیارێکە
که هەر ڕۆژ بوونی هەیە
لە کاتژمێر 7 ی بەیانیدا
پلەی گەرمی دەگاتە 25 پلەی سلسیووس
کات خەریکە بۆ
یەکێک لە بێچووە دایناسۆرەکان تێپەڕ دەبێت
کووکووی هەڕاکەر
تەنیا لە ساراکانی ئەمریکای باکووردا دەدۆزرێتەوە
بۆ ژیان لەسەر زەوی خولقاوە
ئەو دەتوانێت بە خێرایی 20 مایل لە کاتژمێرێکدا هەڕا بکات
بەڵام باڵتەیەک کە ئەو دەیەوێت هەنگاوێک لە پێشترەوەیە
ئیشی کووکووی هەڕاکەر ئەوەیە کە ئامانجی باش هەڵبژێرێت
گیلای مەزن
.پاروویەکی گەورەیە
تا ناوەڕاستەکانی بەیانی دەما 40 پلەی سلسیووس دەمێنێتەوە
تەنانەت بچووکترین مارمزووکەکانیش وردە وردە دەچن بۆ میرگە تازەکان دەچن
هەزارپێیەک
بەربژێرگەلێکی زراڤ بۆ ژەمی بەیانی
کاتێک کە چلەی هاوین بەرەو تاریکی دەچێت
ڕاو دەبێت ئاسانتر بێت لەبەرئەوەی کە باڵتە
لە دەرەوە دەمێنێتەوە
لە کەنارەکانی ڕۆژهەڵات، هاوین دەگاتە کۆتایی
لێشاوە ساردەکان دەباتە درێژەی کەنارەکانی فلۆریدا
و لەگەڵ ئەوان کەفاڵەکان دێن
تا لە باشوور هێلکە بکەن
ملیۆنان لەوان
زۆر پتەو لکاون وەکوو ئەوە وایە کە ئاو لەکەدار بکەن
ڕێژەیەکی کەمی خەڵکی کەنارەکان ئاگایان لەوانە
تا شوێنێک بتوانن خۆیان نزیکی قەراخەی کەنارەکان دەکەنەوە
No comments yet. Be the first to leave one.